ئیسرائیل نوێنەری چاودێری مافی مرۆڤی وەدەر نا
لەدرێژەی توڕەبوونی ڕژێمی زایونی بەرامبەر بە ھەڵسوڕاوانی لایەنگری گەلی فەلەستین وەزارەتی کاروباری نێوخۆیی ئەو ڕژێمە داوای لە نوێنەری چاودێری مافی مرۆڤ کرد ھەتا لەماوەی دوو هەفتەدا سەرزەوییە داگیرکراوەکان بەجێ بێڵێ .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز،وەزارەتی کاروباری نێوخۆیی ڕژێمی زایونی ، عومەرشاکر بەڕێوەبەری نووسینگەی چاودێری مافی مرۆڤ لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی بە پشتیوانی کردن لە بایکۆتی ئیسرائیل تۆمەتبار کرد و داوای لێکرد ھەتا لەماوەی دوو حەوتەی داھاتوودا لە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی بڕواتە دەرەوە. عومەر شاکر ئەم بوختانەی ڕەت کردووەتەوە.
ھاوکات چاودێری مافی مرۆڤ ئەم ھەنگاوەی ڕژێمی زایونیی بە دەربڕی ھەوڵی ئەم ڕژێمە بۆ پێشگرتن بە ھەرچەشنە ڕەخنە گرتنێک لە ڕژێمی داگیرکەر لە بواری مافی مرۆڤ دا زانیوەو داوای سکاڵا دەربڕین دژی پێکھاتەی بەناو دادەوانیی ئیسرائیل کردووە.
ڕژێمی زایونی لەم حەوتەیەدا ھەروەھا پێشی بە چوونی وێنسێت فۆرن و کارترین فرانک دوو ھەڵسوڕاوی لایەنگری گەلی فەلەستین و بزوتنەوەی جیھانیی بایکۆکردنی ئیسرائیل و شاندە مافەوانییە ١٥ کەسییەکەی یاوەریان گرتووە بۆ فەلەستینی داگیر کراو.
بزوتنەوەی جیھانیی بایکۆتکردنی ئیسرائیل (BDS) بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە گەلی چەوساوەی فەلەستین ، کۆمپانیا، زانکۆ و دامەزراوە ناودارە نێونەتەوەییەکانی سەرتاسەری دنیا بۆ بایکۆتکردنی ڕژێمی زایونی و ڕێکخراوەکانی ھاوپەیوەند بە داگیرکەرانی زایونیی ھان دەدات.