بانگەوازی وڵاتە عەرەبیەکان دژی قازانج و بەرژەوەندی ڕژێمی ئیسرائیل
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی کرد، هاوهەنگاو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دژی سیاسەت و قازانجی ڕژیمی زایۆنی، ڕابن و خۆڕاگری بکەن .
ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ (پێنجشەممە) لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ئەلمەعلوومەی عێراق، بریاری چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام و ڕێککەوتنیی ناڤۆکیی لەگەڵ ئێرانیان بە جاوەڕوان نەکراو نەزانی و ولەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی داوایکرد بە سیاسەتگەلێک کەلە ڕێگای تێکدانیی پێوەندی عەرەبەکان و موسولمانەکان چالاکی دەکات، بەرەنگاریی ببنەوە .
وەتووەت، "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکای وەک"جەنایەتکارێکی بێ بەزەیی و پیاوی زایۆنیزم" زانی و وتی: ئێران لە گرنگترین دراوسێیەکانی عێراق و یەکەم وڵاتێک بوو بە ئاراستە کردنیی یارمەتی سەربازی و مۆستەشاری لە دەوڵەتی بەغدا لە ڕێگای شەڕ دژی ترۆریسم پشتگری کرد.
"فوئاد مەعسووم" سەرۆک کۆماری عێراقیش رۆژی ڕابردوو لە بەیاننامەیەک وێڕای دەربرینی پەژارەی لە بڕیارەکەی ترەمپ لە مەڕ چوونە دەر لەبەرجام، لە واسنگتۆن داوایکرد تا لە بریاری سەرەکی خۆی دا پیداچوونەوەی بێت.
"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ووتاردانی دا لە بڕیاری ئەمریکا لەمەر چوونە دەر لە رێککەوتنیی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران پەژارەی دەربڕی.
سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بە ئیدعای بێ ئاکام بوونی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) و تاوانپاڵدانیی بێ بناغە دژی ئێران، فەرمانی چوونە دەری وڵاتەکەی لە بەرجامی ئیمزا کرد.
کردەوەی یەکلایانەی ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە پێنج وڵاتی دیکەی ئیمزا کەری بەرجام و زۆریک لە وڵاتانی جیهان پشتگری خۆیانیان لەم ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییە راگەیاندووە .