May 28, 2018 16:22 Asia/Tehran
  • درێژەی بەزێندرانی سنووری ئاسمانیی لوبنان لە لایەن ئیسرائیلەوە

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی جارێکی دیکە سنووری ئاسمانیی لوبنانیان بەزاند.

بەپێی ڕ اپۆری کەناڵی ئەلمەنار، سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوێشەو(یەکشەممە ) دوو فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی بە بەزاندنی سنووری ئاسمانیی لوبنان بەسەر ئاسمانی شارۆچکەی"کفرکلا" لەباشووری ئەو وڵاتەدا سوڕانەوە.

هەروەها فڕۆکەیەکی سیخوڕیی رژیمی زایۆنیستی رۆژی شەممە سنووری ئاسمانیی لوبنانی بەزاند.

بڕیارنامەی١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە پاش کۆتایی شەڕی سی و سێ ڕۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان لەساڵی٢٠٠٦دا پەسەند کرا، وشداری دەدا بە رژیمی زایۆنیستی لەمەڕ کردەی دوژمنکارانە لەدژ لوبنان، بەڵام ئەو رژیمە خەمسارد لەحاند ئەو بڕیارنامە، هەردەم سنووری ئاسمانی، زەوینی و دەریایی لوبنان دەبەزێنێ.

دەسدرێژکاریی بەردەوامی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان لەحاڵێکدا ئەنجام دەگرێ کە هێزە پارێزەرەکانی ئاشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەناوچە سنوورییەکانی هەڵکەوتوو لەنێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو هەمیشە ئامادەن.

سەرپەیڤ