May 28, 2018 19:20 Asia/Tehran
  • 21 پەیامنێری فەلەستینی  لە زیندانەکانی ئیسرائیل  لە بەند دان

کومیتەی لاگریی لە پەیامنێران ، گیرانی پەیامنێڕانی فەلەستینی بە دەس سەربازانی زایونی ئیدانە کرد و جەختی کرد لانیکەم 21 پەیامنێر لە زیندانەکانی ئیسرائیل لە بەند دان

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی مێهر  بە گێڕانەوە  لە فەلەستین ئەلیوم کومیتەی  لاگریی  لە پەیامنێران  ،ئەمڕۆ دووشەمە  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک گیرانی موحەمەد فەرەج ئیسماعیل   پەیامنێر و چالاکی مافی یەخسیرانی فەلەستینی لە لایەن ڕژیمی زایونییان ئیدانە کرد  و لانیکەم 3 ساڵ لە تەمەنی خۆی لە زیندانەکانی ئەو ڕژیمە تێپەراندووە .  کومیتەی لاگری لە پەیامنێران  لەو بەیاننامەیدا وێڕای ئاماژە بە وەی کە  سیاسەتی   توند کردنەوەی  گرتنی پەیامنێران پێشێلکرانی مافی ئاشکرای مافی مڕۆڤ و پێشێلکرانی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمار  .  ئەو کومیتەیە  داوای لە  دامەزراوە  نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەگەلێک  کە لە بواری مافی مڕۆڤ  چالاکی دەکەن کرد  بەر بگرێ بە کردەوەگەلی  دژە فەلەستینی و لاگری  بکەن  لە پەیامنێرانی  فەلەستینی .

سەرپەیڤ