مالومێکی جوولەکە : بوونی ئیسرائیل ناشەرعیە
وتەبێژی بزوتنەوەی دژە زایونی"ناتوری کارتا "جەختی کرد، بوونی ئیسرائیل ناشەرعیەو بەپێچەوانەی ئایینی جووەکانە .
یەسرائیل دەیڤید وایس " وتەبێژی بزوتنەوەی دژە زایونیی" ناتوری کارتا " ئەمڕۆ پێنجشەمە لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی تەلەفیزیونیی پرێس تی وی وێڕای ئاماژە بە دەنگی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ شەرمەزار کردنی کوشتاری خۆپیشاندەرانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە وتی : دەبێ هیچکات ڕۆژی نەهامەتی کە لە ڕاستیدا کارەساتێکی گەورە بۆ فەلەستینیەکان بووە لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا فەرامۆش نەکرێت .14مای 2018 ڕێککەوتە لە گەڵ هەفتاهەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی سەدان هەزار فەلەستینی لە سەرزەوینەکەیان و 15 مای هەفتاهەمین ساڵی پێکهاتنی ڕژیمی ساختەی ئیسرائیل " ڕۆژی نەهامەتیە " . ئەم مالومە جوولەکەیەش هەر بەم بۆنەیەوە ڕاشیگەیاند : داگیرکردنی فەلەستین بە پێچەوانەی فەرمانی ئیلاهی و تەوراتە و ئەو شتەی ناودارە بە ئیسرائیل ، بە هیچ لەونێک وڵاتی یەهودییەکان نیە چۆنکوو تەورات پێکهاتنی وەها وڵاتێکی بۆ جووەکان قەدەغە کردووە . کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی پێنجشەمە 13 ژوئەن بە زۆرینەی دەنگەوە واتە 120 دەنگ بڕیارنامەیەکی بۆ شەرمەزار کردنی ئیسرائیل لەبەر کوشتاری فەلەستینیەکان لە غەزەدا ئەرێ کرد.