حوزه‌یران 19, 2018 14:53 Asia/Tehran
  • دیدار نەتانیاهوو و پاشای ئوردون  لە ئەمان

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی شەوی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی دیداری هەبووە لەگەڵ مەلیک عەبدوڵلای دووەم پاشای ئەردەن لە ئەمانی پێتەختی ئەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ئاماژەی نەداوە بە وردیاتی ئەو دیدارە.

ئەوە یەکەم دیداری نەتانیاهوو لەگەڵ پاشای ئەردەن پاش ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییەی شاروومەندانی ئەردنییە.

ئاگری ناڕەزایەتی دەربڕین لە ئەردەن ئەو کاتەی بڵێسەی سەند کە دەوڵەتی پێشووی ئەم وڵاتە نرخی سووتەمەنی بەرز کردەوە و پرۆژەیاسای باج لە سەر داهاتی ئامادە کرد بۆ پەسەن کران لە پەرلەمان. خەڵکی ناڕازی ڕژانە سەر شەقامەکان و خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەو پرۆژەیاسایە و واز لە کارهێنانی «هانی الملقی» Hani Mulki سەرۆک وەزیرانی پێشوو بوون.

«هانی الملقی» چوارەمی ژوەن وازی لە پۆستەکەی هێنا. پاش لە کارکشانەوەی «هانی الملقی» ، «عمر الرزاز»  Omar Razzaz، بوو بە بەرپرسی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ  لەم وڵاتەدا. ناوبراو یاسای بەرز کردنەوەی ئاستی باج لە سەر داهاتی هەڵوەشاندەوە و ئەو کردەوەیەش بووە هۆ دامرکارنەوەی ئاگری ناڕەزایەتی لە ئەردەن.

بە بڕوای زۆرێک لە کارناسان، عەرەبستان و ئیسراییل لە پشتەوەی ئەو ئاڵۆزی و ناڕەزایەتییانەی ئەمدواییەی ئەردەندا بوون. ئەردەن پێشتر نەیارەتی دەربڕیبوو بەرامبەر بە گەڵاڵەی ئەمریکایی "سەودای سەدە".

سەرپەیڤ