پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر چەند پارێزگەی یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی دەستدرێژکارانی سعودی چەندین جار ناوچەگەلێکیان لە پارێزگەکانی حەججە، بەیزا و حودەیدەی یەمەن، بوردومان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە مەسیرە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعودی ناوچەی سەبران لە پارێزگەی حەجە لە ڕۆژاوای یەمەنیان داوەتە بەر توندترین پەلاماری ئاسمانیی خۆیان .
فڕۆکە جەنگییەکانی دەستدرێژکاری سعودی هەروەها ئوتوموبیلێکی خۆکەسییان لە گوندی سەرحات لە شاری بیکەل میر لە پارێزگەی حەجەی یەمەن داوەتەبەر پەلامار .
فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی چەندین جار یەکێک لە ناوەندەکانی بەدالەی شاری نەعمان لە پارێزگەی بەیزا لەباشووری یەمەنیشیان بوردومان کرد .
هەرلەم حاڵەدا پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر شەقامی سەنعای شاری حودەیدەی یەمەن دە کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە .
هێزی سوپای عەرەبستانی سعودیش چەند مووشەکیان بەرەو ناوچەگەلێک لە شاری زاهیری پارێزگەی سەنعای یەمەن هاویشت.
عەرەبستان لە مارسی 2015 بە داکۆکیی ئەمریکا و بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی ، سەرۆکی لەکارکشاوەی یەمەن بۆ دەسەڵات، پەلامارێکی بەربڵاوی دژی ئەم وڵاتە دەست پێکرد.
ئەم پەلامارانە تائێستا کوشتنی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی،بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان کەسی لێکەوتووەتەوە .