پێداگریی حەماس لەسەر کاردانەوەی خێرای خۆڕاگریی فەلەستین بەرامبەر تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد لەسەر کاردانەوەی خێرا بە کردەکانی رژیمی زایۆنیستی دژ بە خۆپێشاندەرانی فەلەستینی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ فوزی بەرهوم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس رۆژی سێ شەممە لەو بەیاننامەدا کاردانەوەی خۆڕاگری لەئاراستەی ئامادەیی تۆکمەو تەواو لە جێ بەجێ کردنی ئەرکی بەرەڤانی لە گەل و داکۆکی لە بەرژەوەندییەکان زانی ولەبارەی شوێنهاتەکانی بەردەوامکرانی گەمژەیی داگیرکەرانی زایۆنیست وشداریی دا.
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رژیمی زایۆنیستی رۆژی ڕابردوو ئۆتۆمبیلێکی گەنجانی فەلەستینی کە بەشداری بەرنامەو چالاکیی هاوپێوەند بە خۆپێشاندانەکانی مافی گەڕانەوە لە ڕۆژهەڵاتی غەززە ببوون، کردە ئامانج و بزووتنەوەی حەماسیش لەوەڵامدا، چەند مووشەکی گرتە سەرزەوینە داگیرکراوەکان.
سەربازانی زایۆنیست هەموو ڕۆژ بەبیانووی پڕووپووچ ناوچەی کەرتی غەززە وەبەرپەلامار دەدەن کە لەو پەلامارانەدا، تائێستا هەزاران فەلەستینی شەهیدو بەدەیان هەزار کەسیش بریندار بوون.