ته‌مووز 02, 2018 16:33 Asia/Tehran
  • حیزبۆڵلای لوبنان : هەرجۆرە پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بەرەی جولان بلێسەدارتر دەکات

سەرچاوە پایەبەرزەکانی حیزبۆڵای لوبنان بە ئاماژەدان بە پەیامی وشداری دەر کە لەڕێگەی فەرانسە بە تل ئابیب دراوە، ڕایانگەیاند : هەرجۆرە گیچەڵ نانەوەی ئیسرائیل لەدژی لوبنان ، بەرەی جولانی داگیرکراو بلێسەدارتر دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری مێهر، ڕۆژنامەی لوبنانی" ئەللوا" نوسیی: حیزبۆڵڵای لوبنان لەم پەیامە ڕایگەیاندووە هەرجۆرە گێچەڵ نانەوەی ئیسرائیل لەدژی لوبنان تاوانی قورس بۆ ئەم رژێمەی بە دواوە دەبێت وبەرەکانی جولانی داگیر کراو بەرەو ڕووی تل ئابیب دەکاتەوە. هاوکات لەگەڵ پێشڕەوی سوپای سووریا لە پارێزگەی دەرعا لە باشووری ئەم وڵاتە ، ڕژێمی زایونی لە جێگیر کرانی کەرەسەو ئامێری زرەیی لە جولانی داگیر کراو هەواڵی دا. ڕٶژنامەی لوبنانی ئەللوا ڕایگەیاند : سوپای سووریا وحیزبۆڵلای لوبنان بە نیازن چارەنوسی شەڕ لە باشووری سووریا دیاری بکەن وئەم ناوچە لەژێر داگیرکاری تیرۆریستەکان وگروپە چەکدارەکان پاکتاو بکەنەوە هەتائامادەی هەرجۆرە پەلاماری سەربازی شێمانەیی ئیسرائیل بن.

سەرپەیڤ