ریسوایی تازە بۆ عەرەبستانی سەعوودی لە یەمەن
ماڵپەڕی قەتەریی "خلیج ئانلاین" بەگێڕانەوە لە ژمارێک سەرچاوەی نزیک لە کۆمیسیۆنی هەواڵگریی کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕایگەیاند: هێزەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لە چەکئامێری سازکراوی رژیمی زایۆنیستی لە شەڕی دژ بە یەمەن بەتایبەت لەبۆردومانی بەندەری حودەیدە کەڵکیان وەرگرتووە.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو سەرچاوە ئاگادارانە لە کۆمیسیۆنی هەواڵگریی کۆنگرێسی ئەمریکا کە نەیانویست ناویان ئاشکرا ببێ، لە دیمانە لەگەڵ خەلیج ئانلاین، وتیان: عەرەبستان ئامانجی زۆر بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەکەمەنی ئیسرائیلی، پێوشوێن دەگرێ کە لەوان دەکرێ بەتاقیکردنەوەی ئەو چەکئامێرانە، تاووتوێی هێزی وێرانکەرانەیان وئەو کارتێکەرییەی لەسەر جەستەی مرۆڤ دەیبانبێ، ئاماژە بکەین.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هێزی ئاسمانیی عەرەبستان لە ترسی ئاشکرابوونی هەواڵی ژڕینی چەکئامیری ئیسرائیلی، وتوویانە، ئەو چەکەمەنیانە چێکراوی ئەمریکان.
رۆژنامەیەکی سوئیسیش ژانڤییەی٢٠١٨ بەلەقاودانی هەوڵی عەرەبستان بۆ دەسڕاگەیشتن بە سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئیسرائیل ناسراو بە "گومەزی ئاسنین" و چەکئامێرە سەربازییەکانی دیکەی ئیسرائیل، نووسی: ڕیاز داوای لە تەلەبیب کردبوو ئەو سیستەمە لەڕێی وڵاتێکی دیکەوە بخاتە بەردەست ڕیاز.
لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی دیفنس ڤۆڕڵدیش پێشتر ڕاپۆری دابوو: کارناسانی سەربازیی سەعوودیا سیستەمەکانی بەرگریی مووشەکیی ئیسرائیلیان لە ئەبوزەبی تاقی کردۆتەوەو هەوڵ دەدەن بۆ لەئەمان مان لەچنگ مووشەکەکانی یەمەن، سیستەمی گومەزی ئاسنینیان لەدەستدا بێ.