زایونیەکان ئەندامانی بنەماڵەیەکی فەلەستینیان قۆڵبەست کرد
سەربازانی ڕژیمی زایونی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەمە ئەندامانی بنەماڵەیەکی فەلەستینیان لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەن قۆڵبەست کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا، سەربازانی ڕژیمی زایونی بە پەلامارکردنە سەر شاری ئەلخەلیل لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا بە شکاندنی دەرکەی ماڵی ئەو بنەماڵەیەو بەکارهێنانی زۆر چووەنە ناو ماڵەکەو دوای زەبر و ئەشکەنجەی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە قۆڵبەستیان کردن.بەپێی ڕاپۆڕتی سەرچاوە فەلەستینیەکان لە پەلاماری سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی سەربازانی زایونی بۆ سەر شاری ئەلخەلیل شەش شارومەندی فەلەستینی قۆڵبەست کران . هەروەها سەرلەبەیانیی پێنجشەمە تازەلاوێکی پازدە ساڵانی فەلەستینی لە باشووری کەرتی غەززە کەوتە بەر تەقەی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی و شەهید بوو . ڕێپێوانی گەورەی گەڕانەوە لە سیی مارسی ڕابردوو ڕۆژی هەینیی هەموو هەفتەیەک لە کەرتی سنووریی غەزە لە گەڵ سەرزەوینە داگیرکراوەکان بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەربە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس و گەمارۆی کەرتی غەزە بەڕێوە دەچێت . ژوماری شەهیدانی فەلەستینیی ئەو ڕێپێوانە بە دەس سەربازانی زایونی تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 180 کەس و زیاتر لە 19 هەزار کەسیش لەو ڕێپێوانە ئاشتیخوازانەیەدا بریندار بوونە .