نەیارانی نەتانیاهۆ : گەندەڵترین کابینەی ئیسرائیل لە سەراولێژیی کەوتن و شکست هێناندا
نەیارانی "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی پێیان داگرت: هەڵبژاردنی پێش وەختەی ئاڤریلی٢٠١٩، خرابترین کابینەی ئیسرائیل بێ ئاکام دەکا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی قودس، "ئاویگدۆر لیبرمەن" سەرۆکی فراکسیۆنی ئیسرائیل بیتنا و وەزیری جەنگی پێشووی رژیمی زایۆنی وێڕای پێشوازی کردن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەختە، وتی: ئەو فراکسیۆنە چەندین جار لەبارەی کردەوەی لاوازی نەتانیاهۆ وشداریی دابوو.
"تزیپی لیۆنی" ڕێبەری نەیارانی نەتانیاهۆش لە کاردانەوە بە ڕاگەیێندرانی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێش وەختە وتی: نەیاران لەو هەڵبژاردنانەدا سەردەکەون.
"ئاوی گابای" سەرۆکی پارتی یەکێتی زایۆنی بە پێشوازیی لە هەڵبژاردنی پێش وەختەی ئیسرائیل وتی: دانیشتووانی ئیسرائیل دە ساڵی ڕابردوویان بێ هیوا بەداهاتوو بەسەربرد.
"شلی یەحیمویچ" لە ئەندامانی پارتی یەکێتی زایۆنی و ئەندامی کنێست(پەرلەمان) ی ئیسرائیل بەئاماژە بە کابینەی شکست هێناوی نەتانیاهۆ، وتی: ناوبراو باجی قورسی داوە لە پێناو بەرژەوەندییە تاکەکەسییەکان و دەستەبەریی مانەوەی سیاسی خۆی.
"میراف میخائیلی" ئەندامێکی دیکەی کنێستی ئیسرائیلیش کابینەی نەتانیاهۆی بە خرابترین کابینە ناوبرد.
"تەممار زەندبێرگ" سەرۆکی پارتی میرێتس و "میراف بن ئاری" سەر بە فراکسیۆنی کولانۆ و ئەندامی کنێست و "میری رگیف" وەزیری گەشتیاری و فەرهەنگی ئیسرائیلیش جەختیان کرد لەسەر پێویستیی لابرانی نەتانیاهۆ لەسەر دەسەڵات بەمەبەستی ڕزگاربوون لە قەیران.