ڕێکخراوی نەتەوەکان گەڵاڵەی شارۆچکەسازی لە سەرخاکی فەلەستینی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377441-ڕێکخراوی_نەتەوەکان_گەڵاڵەی_شارۆچکەسازی_لە_سەرخاکی_فەلەستینی_شەرمەزار_کرد
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری رۆژئاوای ئاسیا، وێڕای شەرمەزارکردنی بڕیاری رژیمی زایۆنی بۆ شارۆچکەسازی لە سەرخاکی تایبەت بە فەلەستینیەکان، ئەو گەڵاڵەی بەجێی دڵگرانی لێکدایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2020 13:14 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان گەڵاڵەی شارۆچکەسازی لە سەرخاکی فەلەستینی شەرمەزار کرد

نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری رۆژئاوای ئاسیا، وێڕای شەرمەزارکردنی بڕیاری رژیمی زایۆنی بۆ شارۆچکەسازی لە سەرخاکی تایبەت بە فەلەستینیەکان، ئەو گەڵاڵەی بەجێی دڵگرانی لێکدایەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، "نیکۆلای میلادنۆف" نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری رۆژاوای ئاسیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە گەڵاڵەی تەلەبیب بۆ چێکردنی چەند هەزار یەکەی زایۆنی نشین لە رۆژهەڵاتی قودس ولێواری رۆژاوایی، ئەو کردەی رژیمی زایۆنی شەرمەزار کرد.

میلادنۆف بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ڕاگەیێندراوی ئەم دواییەی ئیسرائیل لەبارەی بەرەوپێش بردنی ڕەوتی بیناسازی و شارۆچکەسازی لە رۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو و هەروەها گەڵاڵەگەلی جێی نیگەرانی بۆ چێکردنی٣٥٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لەناوچەی کێشەلەسەری لێواری رۆژاوایی، بەکردەیەکی یەکجار جێی نیگەرانی زانی.

نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری رۆژاوای ئاسیا، وێڕای پێداگری لەسەر نایاسایی بوونی شارۆچکەسازییەکان بەگوێرەی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی، وتی: ئەوان واتە رژیمی زایۆنی هەروا کەندوکۆسپن لەبەردەم ئاشتەواییدا.

سەرچاوە زایۆنییەکان، بەرلەوە ڕایانگەیاند کە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بڕیاری داوە، سێ هەزار و٥٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە رۆژهەڵاتی شاری قودس دابمەزرێنێ.

فەلەستینیەکان، چەندین جار وریاییان داوە، جێ بەجێ کرانی ئەو گەڵاڵەیە بەمانای جیاکردنەوەی قودسی رۆژهەڵاتی لە خاکی فەلەستینیی ئەوانەو پەیوەندیی نێوان باکوری لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردون و باشورەکەی دەپچڕێنێ.

سەرباری بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ شەرمەزارکردن و پێویستیی ڕاگرتنی شارۆچکەسازیی رژیمی زایۆنی، تەلەبیب بەپێچەوانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتیەکان درێژە دەدا بە کردە نایاساییەکانی.