هەوڵی لوبنان بۆ هەڵێنجانی نەوت لەناوچەی کێشە لەسەر لەگەڵ رژیمی زایۆنی
سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند، هەڵمەتی هەڵکۆڵین بۆ دەرهێنانی نەوت لەناوچەی کێشە لەسەر لەگەڵ رژیمی زایۆنی دەس پێ بووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "میشل عەون" سەرۆک کۆماری لوبنان سەرلەئێوارەی رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: وڵاتەکەی دەچێتەنێو ریزی وڵاتانی بەرهەم هێنەری نەوت و ئەوەش ڕووداوێکی مێژوویی دەبێ بۆ لوبنان.
میشل عەون بەئاماژە بەوەی کە گرفتە ناوخۆیی و سیاسیەکانی لوبنان، پێشی گرت بە هەڵمەتی دۆزینەوەو هەڵکۆڵینی نەوت لەساڵی٢٠١٣ دا ، وتی: هەڵێنجانی نەوت دەتوانێ ئابوریی لوبنان لە ئابوریی ڕانتی و بەرژەوەندخواز بگۆڕێ بۆ ئابوریی بەرهەمهێنەر.
لوبنان و رژیمی زایۆنی ناکۆکن لەسەر دەسنیشانکرانی سنورە ئاویەکان لە دەریای ناوەڕاست و لەساڵی٢٠١٨دا ئەو ناکۆکییانە لەسەر کێڵگەی نەوتیی ژمارە نۆ لەناوچەی جێی ناکۆکی، قووڵ بۆوە.
لەبەر ئەوەی ناوچەی جێی ناکۆکی لە دەریای ناوەڕاست خاوەن نەوت و گازە، رژیمی زایۆنی چەندین جار هەڕەشەی لە لوبنان کردووە کە پێش دەگرێ بە دەسخرانی نەوت لە ئاوەکانی سەرزەوینیی لوبنان.