کرانەوەی حەرەمەینی شەریفەین لە مەکە و مەدینە دوای کرد وکاری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی کرۆنا
ئادار 06, 2020 16:07 Asia/Tehran
کاربەدەستانی سەعوودی باسیان کرد لە کرانەوەی حەرەمەینی شەریفەین لە مەکەی موکەڕەمە و مەدینەی مونەوەرە دوای کردەوەکانی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی کرونا
مزگەوتی حەرام لە مەکەی موکەڕەمە و مزگەوتی نەبی -دخ- لە مەدینەی مونەوەڕە بە مەبەستی دژە عفوونی کردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەشەنای کرونا داخرا بوو . عەرەبستانی سەعوودی بە پەرەی نەخوشینی کرونا هەفتەی ڕابردوو حەرەمەینی شەریفەینی بە هۆی نیگەرانیەکان سەبارەت بە پەرەی ڤایرۆسی کرونا لە ڕووی شاروومەندانی عەرەبستانی داخست و ڕایگەیاند حەجی عومرە و ئەنجامدانی زیارت لە شارەکانی مەکە و مەدینەی مونەوەرە بۆ زیارەتکارانی بیانی هەڵپەسێردراوە . تەشەنای ڤایروسی کرونا دیسامبری 2019 لە شاری ڤووهانی چین دەسپێکرا .