درێژەی قەیرانی هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی ڕژیمی زایونی
بە ڕاگەیندرانی ئاکامی ژوماردنی هەموو دەنگەکانی سێهەمین هەڵبژرادنەکانی ڕژیمی زایونی و کەم کردنەوەی مەودای هاوپەیمانیەکانی ڕاست و چەپ قەیرانی نەگەیشتن بە زۆرینە و پێکنەهاتنی کابینە درێژەی دەبێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس بە پێی ڕاگەیندرانی شەوی پێنجشەمە ئەنجومەنی ناوەندی هەڵبژرادنەکانی ڕژیمی ز ایونی بە پێی ژوماردنی 100 لەسەدی دەنگەکان هاوپەیمانی ڕاستخواز بە ناوەندیەتی پارتی لیکود بە سەرۆکایەتی بنیامین نتانیاهو خاوەنی 58 کورسی و هاوپەیمانی چەپ خواز بە ناوەندیەتی پارتی شین و سپی بە سەروکایەتی بنی گانتز خاوەنی 55 کورسی لە پەرلەمانی کەنیستی ئیسرائیل دەبێت . بەم جورە هیچکام لە هاوپەیمانیەکانی نابێتە خاوەنی زورینەی 61 کورسی کەنیست . لە ئاکامی پەیوەست نەبوونی پارتی ئیسرائیل" بیتونا " بە سەروکایەتی ئاویگدور لیبرمەن بە یەکێک لەو دوو لایەنە ، بن بەستی سیاسی و کێشەی پێکنەهاتنی کابینە لە تەلابیب درێژەی دەبێت . دوو هەڵبژرادنی ڕابردووش هەر بەو بۆنەوە نەگەیشتە ئاکام و کەوتە خولی هەڵبژرادنی سێهەم