سەرۆککۆماری سۆماڵ؛ نەیاری دانرانی بنکەی ڕژێمی زایۆنی لە وڵاتەکەمانین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447168-سەرۆککۆماری_سۆماڵ_نەیاری_دانرانی_بنکەی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_وڵاتەکەمانین
سەرۆککۆماری سۆماڵ وتی: بە هیچ لەونێ ناچینە ژێر باری ئامادەبوونی ئیسراییل لە وڵاتەکەمان.
(last modified 2026-10-03T15:38:00+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2026 19:05 Asia/Tehran
  • سەرۆککۆماری سۆماڵ؛ نەیاری دانرانی بنکەی ڕژێمی زایۆنی لە وڵاتەکەمانین

سەرۆککۆماری سۆماڵ وتی: بە هیچ لەونێ ناچینە ژێر باری ئامادەبوونی ئیسراییل لە وڵاتەکەمان.

  حەسەن شێخ مەحمود بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دانیشتووانی سۆمالیلەندیش نەیاری ئامادەبوونی ڕژێمی زایۆنی لە وڵاتەکەیاندان، کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بە هۆکاری ئەم نەیارەتییە ڕاگەیاندووە. سەرۆک کۆماری سۆماڵ وتیشی: هەوڵی بڵاوکردنەوەی بازنەی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وڵاتی ئێمە سەرکەوتوو نابێت و ئێمە لە ئاڵنگاری پیلانگێرییەکانی ڕژێمی زایۆنی تێپەڕ دەبین . ڕژێمی زایۆنی بەنیازە بنکەیەکی دەریایی لە "بێربێرە"ـدا دانێت و پلان بۆ دەکارهێنانی فڕۆکەخانەی ئەم شارە دادەڕێژێت. ئامانجی ڕاستینەی ئەم ڕژێمە لەوم پلانەی، نزیکبوونەوەیە لە وڵاتانی کەنداوی فارس و ئێران. ناوبراو وتیشی:

دانیشتووانی سۆمالیلەندیش بە تەواوی نەیاری چالاکیی ڕژێمی زایۆنی لە وڵاتەکەیاندان. سەرۆکی سۆماڵ وتیشی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیتیوپیا باشە و هیچ ناڕەزایەتییەکمان نییە بەرامبەر بە دەسڕاگەیشتنی ئەم وڵاتە بە دەریا لە ڕێگای خاکی سۆماڵەوە.