زیاتر لە ١٢٠٠ سەربازی ئیسرائیلی تووشی کۆرۆنا بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387359-زیاتر_لە_١٢٠٠_سەربازی_ئیسرائیلی_تووشی_کۆرۆنا_بوون
بە پێی دوایین ئامارەکان زیاتر لە ١٢٠٠ سەربازی ئیسرائیلی تا ئێستا تووشی کۆرۆنا هاتوون و ١٢ هەزار و ٧٠٠ سەربازی دیکەشیان لە قەرەنتین دان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 05:16 Asia/Tehran
  • زیاتر لە ١٢٠٠ سەربازی ئیسرائیلی تووشی کۆرۆنا بوون

بە پێی دوایین ئامارەکان زیاتر لە ١٢٠٠ سەربازی ئیسرائیلی تا ئێستا تووشی کۆرۆنا هاتوون و ١٢ هەزار و ٧٠٠ سەربازی دیکەشیان لە قەرەنتین دان.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نەشرە، ئێستا هەزار و ٢٣٧ سەربازی ئیسرائیلی تووشی کۆرۆنا هاتوون کە باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.

لە هەمان حاڵدا، ئێستاکە ١٢ هەزار و ٧٠٠ سەربازی ئیسرائیلی دیکەش بەهۆی گوماناوی بوون بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە قەرەنتینەدان.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە قەیرانی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە ئیسرائیل و لە نو شارۆچکەنشینەکانیش ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێتەوە.