داعش بەرپرسایەتیی تەقاندنەوەی «جەددە»ی گرتە ئەستۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389093-داعش_بەرپرسایەتیی_تەقاندنەوەی_جەددە_ی_گرتە_ئەستۆ
تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی تەقاندنەوەی شاری «جەددە»ی لە ڕۆژئاوای عەرەبستان گرتە ئەستۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2020 04:18 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسایەتیی تەقاندنەوەی «جەددە»ی گرتە ئەستۆ

تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی تەقاندنەوەی شاری «جەددە»ی لە ڕۆژئاوای عەرەبستان گرتە ئەستۆ.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە تەقینەوەیەک لە ئاھەنگی ڕێزنان لە کوژراوانی شەڕی یەکەمی جیھانی بە ئامادە بوونی نوێنەرانی چەند وڵات لە گۆڕستانی غەیری موسڵمانان لە شاری بەندەریی «جەددە»ی عەرەبستان ڕووی دا کە چوار کەس لەم تەقینەوەیەدا کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی ئەلجەزیرە، تاقمی تیرۆریستیی داعش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، تەقینەوەکەی شاری «جەددە» کاری چەکدارانی ئەم تاقمە نەکفیرییە بووە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە تەقینەوەکەی «جەددە» لە درێژەی ھێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە فەرەنسا ئەنجامی گرتووە کە بووە ھۆی کوژران و بریندار بوونی چەند شارومەندی ئەم وڵاتە.