کانونی یه‌که‌م 13, 2020 16:07 Asia/Tehran
  • کشانەوەی بەکرێگیراوانی ئیمارات لە پارێزگەی عەدەنی باشووری یەمەن

سەرچاوە ئاگادارەکان باسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالیی باشوور سەر بە ئیمارات لە پارێزگەی عەدەن لە باشووری یەمەن دەکەن .

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئیرنا ، سەرچاوە ئاگادارەکان رایانگەیاند ، ھێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقالیی باشوور و ھەروەھا حکومەتی لەکارکشاوەی مەسنوور ھادی سەر بە عەرەبستان لە رۆژی ھەینیەوە کشانەوە لە ھێڵەکانی تەماسیان لە پارێزگەی ئەبین لە باشووری یەمەنیش دەستپێکردووە . 

بە پێی ئەم راپۆرە ، ئەم پاشەکشەیە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی بڕگە سەربازیەکانی  رێککەوتنی ناسراو بە ریازە کە نوامبری 2019 بە ئامانجی کەمکردنەوەی تێکھەڵچوونەکانی نێوان دوو لایەن ئەنجام بوو و لە ڕۆژانی داھاتووش دا درێژەی دەبێ . 

ئەنجومەنی ئینتقالیی باشووری یەمەن ساڵی 2017 دوای وەلادانی عیدروس زوبەیدی پارێزگاری پێشووی عەدەن بە داکۆکیی ئیمارات پێکھات و لە 25 ی نیسانی رابردوودا لەم پارێزگەیە حکومەتی خودموختاری راگەیاند کە رووبەڕووی دژایەتی کردنی عەرەبستان بووەوە . 

سەرپەیڤ