تەقینەوە لە نەوتهەڵگرێک لە بەندەری جەددەی عەرەبستان
کانونی یهکهم 14, 2020 09:20 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکان باسی تەقینەوە لە نەوتهەڵگرێک لە نزیک بەندەری شاری جەددەی رۆژاوای عەرەبستان دەکەن و دەڵێن ئەم رووداوە رۆژی رابردوو روویداوە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە ئەلعەهد ، تەقینەوە لە نەوتهەڵگرێک لە ئاوەکانی نزیک شاری جەددەی رۆژاوای عەرەبستان روویداوە و کاربەدەستانی عەرەبستان گووتویانە رووداوەکە رۆژی رابردوو بووە .
بەپێی ئەم راپۆرە ، تا ئێستا کاربەدەستانی عەرەبستانی سعودی و میدیاکانی ئەم وڵاتە وردەکاریی ئەم تەقینەوەیان نەدرکاندووە .
بە پێی دوایین هەواڵەکان ، کاربەدەستانی سعودی لە گەمیەکانی ئامادەبوو لە شوێنی رووداوەکەیان ویستووە بۆ هاتوچۆ بە پارێز بن .
میدیاکانی عەرەبستان رایانگەیاندووە لێکۆڵینەوە لە بارەی تەقینەوەکە و هۆکارەکانی دەسپێبووە .