ئادار 06, 2021 17:15 Asia/Tehran
  • هێرشی دوبارەی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆسەر پێگەی ئاسمانیی

سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە دوو خۆفڕ، پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە عەرەبستانی سەعودییان کردە ئامانج.

 

سوپا و لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە بە دوو  خۆفڕ پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە عەرەبستانیان کردۆتە ئامانج.

سەرتیپ یەحیا سەریع، وتەبێژی سوپای یەمەن گوتی: هێزی ئاسمانیی سوپا توانی پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالید جارێکی دیکە بە دوو خۆفڕی جۆری سەمادی ٣ بپێکێ و چەند شوێنێکی گرینگی دیکەش بکاتە ئامانج.

رۆژی هەینیش سوپای یەمەن چەند جار هێرشی کردەسەر ئەو پێگەو هەروەها فڕۆکەخانەی ئابها.

وتەبێژی سوپای یەمەن بەئاماژە بە درێژەی پەلاماری هاوپەیمانیی دەسدرێژکار بە سەرۆکایەتی عەرەبستان دژ بە جەماوەری یەمەن گوتی: کرانەئامانجی شوێنە هەستیار و گرینگەکانی عەرەبستان لە وەڵامدانەوە بە درێژەی"گەمارۆ و دەسدرێژکاری بۆسەر یەمەن" ئەنجام دەگرێ.

 

سەرپەیڤ