ئادار 21, 2021 16:19 Asia/Tehran
  • بانگکردنی بن سەلمان لە پێوەندی لە گەڵ کوژرانی خاشوقچی

پاشمیری عەرەبستان لە پێوەندی لە گەڵ دۆسیەی کوژرانی جەمال خاشوقچی بۆ دادگا بانگکرا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا ، خەدیجە جەنگیز دەسگیرانی جەمال خاشوقچی رۆژنامەوانی سعودی ، لە دژی موحەمەد بن سەلمان جێگری پاشایەتیی عەرەبستانی سعودی سکاڵای بەرز کردووەتەوە  و شازادەی سعودی نامەی بانگکران بۆ دادگای وەرگرتووە . 

بە پێی ئەم راپۆرە ، داوای سکاڵای دژی بن سەلمان ساڵی رابردووی زایینی لە ئەمریکا پێکھاتووە و پارێزەرانی سەڵتەنەتیی ئالی سعود ئێستا ئەم نامەیان وەرگرتووە . 

لەم داوایەدا محەمەد بن سەلمان تاوانبار کراوە بە مرۆڤ رفاندن و کوشتنی خاشوقچی . 

 ئێستاکە سێ پارێزەر وەک نوێنەری شازادەی سعودی بە دادگا ناسراون . 

سەرپەیڤ