نیسان 28, 2021 17:33 Asia/Tehran
  • ھۆگریی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا

پاشمیری عەرەبستانی سەعودی ڕایگەیاندووە: ئێران وڵاتێکی دراوسێیە و ڕیاز بە ھیوایە بتوانێ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تاراندا ھەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەس ڕووسیا ئەلیەوم، «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستانی سەعودی ڕایگەیاند: ڕیاز خەریکی ڕاوێژو ھەوڵدانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو جیھان بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک لە ئاراستەی گەییشتن بە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ئێراندا کە بە قازانجی ھەمووان بێت.

«بن سەلمان» ئاماژەی کردووەتە ئامانجە ھاوبەشەکانی ھەردووک وڵات و وتوویەتی: ڕیاز حەز دەکات ئێران وڵاتێکی گەشەدار بێت و ناوچەکەو جیھان لە ئاراستەی گەشەو پێشکەوتن ھەنگاو بنێن.

پاشمیری عەرەبستانی سەعودی بەبێ ئاماژە کردن بە پێشێلکرانی بەردەوامی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەلایەن وڵاتەکەیەوە لە یەمەن بانگەشەی کرد، ڕیاز بە ھیوایە دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ڕێککەوتنی ئاگربڕ قەبوڵ کات و لە پشت مێزی دانوستان دانیشێت.

سەرپەیڤ