May 16, 2021 07:27 Asia/Tehran
  • خولی نوێی پەلامارە موشەکیەکانی خۆڕاگریی فەلەستینی بۆسەر تەلەڤیڤ و شارۆکە زایۆنی نشینەکان

موقاوەمەی فەلەستینی لە کەرتی غەززە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە وڵامی پەلامار و تاوانکاریەکانی رژێمی زایونی ، تەلەڤیڤ و شارۆکەی زایۆنیست نشینی ئەشدودی بە موشەک کوتا .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، ئەبووعوبەیدە وتەبێژی گوردانەکانی شەھید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین ( حەماس) رایگەیاند ، خۆڕاگریی فەلەستین ، تەلەڤیڤ و ئەشدوودی بە دەیان موشەک کوتاوە . 

دوای ئەم پەلامارە ، ئاژیری مەترسیی لە تەلەڤیڤ و ئەشدوود لێدرا . 

ئەم پەلامارە دوای کۆتایی دەرفەتی دوو کاتژمێرەی موقاوەمەی فەلەستینی بۆسەر زایۆنیەکان لە تەلەڤیڤ و شارۆکەکانی دەوروبەری بۆ ھاتنەدەر لە حەشارگەکانیان ئەنجامبوو .

ھەندێ سەرچاوەی ھەواڵ دەڵێن لەم پەلامارە رۆکیەتیەدا زایۆنیەک کوژراوە و 10 کەسی دیکە بریندار بوونە . 

سەرچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کەمتر لە یەک کاتژمێردا زیاتر لە 100 شوێنی کەرتی غەززەیان بۆردومانکرد .

ئەرتەشی رژێمی زایۆنی لە خولی نوێی پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەززە ، سەر لە بەیانیی یەکشەممە نوسینگە و ماڵی یەحیا سەنوار سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماسی لە کەرتی غەززە پێکاوە . 

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند ، لێکدانەوەی بەرایی وادەردەخات لە پەلامارەکانی ئەمڕۆ سەر لە بەیانیی فەلەستینیەک شەھید و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوونە . 

سەرپەیڤ