بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی شەوانەی دژی شەڕ لە تەلەڤیڤ
May 16, 2021 08:42 Asia/Tehran
سەرچاوە ھەواڵیەکانی زایۆنیست باسی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی دژی شەڕ دەکەن لە شاری تەلەڤیڤ لە فەلەستینی داگیرکراو .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، سەرچاوە زایۆنیەکان رایانگەیاند ، بە سەدان ئیسراییلی لە شاری تەلەڤیڤ شەوی رابردوو لە کاتێک دا کە لافیتە گەلێکیان بە دەستەوە بوو لە ژێر ناوی شەڕ رابگرن ، خوازیاری کۆتایی شەڕ و تێکھەڵچوونی نێوان ئیسراییل و فەلەستینیەکان بوون .
تاقمێکی دژی زایۆنیش لە قودسی داگیرکراو چوارشەممەی رابردوو لە دژی دەستدرێژیەکانی رژێمی زایۆنی خۆپێشاندانیان بەڕێوەبرد .
ئەوە لە کاتێکدایە کە بنیامین نەتانیاھوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی وێڕای مونسیفانە ناوبردنی کوشتاری ژنان و منداڵانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ، ھەڕەشەی کرد درێژە ئەدات بە پەلاماری توندتر لە دژی فەلەستینیەکان .