ته‌مووز 07, 2021 07:26 Asia/Tehran
  • باڵوێزی یەمەن لە تاران: ئێران تەنیا وڵاتێکە کە لە تەنیشتی گەلی یەمەن دا ڕاوەستاوە

باڵوێزی یەمەن لە تاران، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک تاکە وڵاتێک ناساند کە ھەتا ئێستا لە تەنیشتی گەلی یەمەن دا وەستاوە .

«ئیبراھیم موحەممەد دەیلەمی» ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی تایبەتی دا لەگەڵ «پرێس تی ڤی» وێڕای ئاماژە کردن بە داکۆکییەکانی ھەمەلایەنەی ئێران لە دەوڵەت و گەلی چەوساوەی یەمەن وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران تاکە وڵاتێکە کە ھەتا ئێستا لە تەنیشتی گەلی یەمەن دا وەستاوە، ڕەخنەی لە دەست درێژکاری گرتووەو خوازیاری لابرانی بایکۆتی ملھوڕانەی سەر جەماوەری ئەم وڵاتەیە.

باڵوێزی یەمەن لە تاران ھەروەھا ئاماژەی کردە دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە یەمەن و وتیشی: سەعودییەکان و ھاوپەیمانەکانیان بە ھێرش و گوشار خستنە سەر جەماوەری ستەملێکراوی یەمەن بە نیازی بەچۆکدا ھێنانی گەلی یەمەنن کەچی دیارە قەت لەم بوارەدا سەرکەوتوو نابن. 

«ئیبراھیم موحەممەد دەیلەمی» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە جەماوەری یەمەن لە بەرامبەر ئەو سنووربەزاندن و دەست درێژکارییانە بەچۆکدا نایەن، وتیشی: گەل و سوپای یەمەن لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە دەستەڵاتی خۆیانیان پەرە پێ داوەو ھەتا کۆتایی داگیرکاریش بەرنگار بوونەوەی دەست درێژکاران بەردەوام دەکەن.

سەرپەیڤ