مۆڵ درانی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی لە بنکەی «ئەلئەمیر سوڵتان»ی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i398861-مۆڵ_درانی_فڕۆکەشەڕکەرەکانی_ئەمریکی_لە_بنکەی_ئەلئەمیر_سوڵتان_ی_عەرەبستان
سەرچاوە میدیاییەکان باسی گەییشتنی فڕۆکەشەڕکەرەکانی «ئێف_١٦»ی ئەمریکایان کردووە بە بنکەی «ئەلئەمیر سوڵتان» لە عەرەبستانی سەعودی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2021 15:40 Asia/Tehran
  • مۆڵ درانی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی لە بنکەی «ئەلئەمیر سوڵتان»ی عەرەبستان

سەرچاوە میدیاییەکان باسی گەییشتنی فڕۆکەشەڕکەرەکانی «ئێف_١٦»ی ئەمریکایان کردووە بە بنکەی «ئەلئەمیر سوڵتان» لە عەرەبستانی سەعودی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕووسیا ئەلیەوم، پەڕەی عەرەبیی سەرکردایەتیی بنکەی ناوەندیی ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکیی سەقامگرتووی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا«سنتکام» وێڕای بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێکی مۆڵ درانی ئەم فڕۆکە شەڕکەرانە، ڕایگەیاندووە: ئەم فڕۆکانە سەربە سەدوسیانزەھەمین لقی ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا ناسراو بە «پارێزەرانی پێتەخت»ن و لەو ئەرکانەشیان بەرزکردنەوەی ئاستی بەرەڤانی لە بنکەی ئاسمانی و پشتیوانیی ئۆپراسیۆنەکانی سەرکردایەتیی ناوەندیی ئەمریکایە.

سەرکردایەتیی «سنتکام» ھەروەھا بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە، مۆڵ درانی ئەم فڕۆکە شەڕکەرانە لە عەرەبستان وەکو بەشێک لە بەکارھێنانی ھێزی گەشەدار بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی توانایی سەرکردایەتیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەمەڕ پێشگرتن بە دەست درێژکاری و پەرە پێ دانی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکە ئەنجام دەگرێت.

بنکەی ئاسمانیی «ئەلئەمیر سوڵتان» لە باشووری «ڕیاز»ی پێتەختی عەرەبستانی سەعودی گرینگترین بنکەی ئاسمانیی ئەمریکا لە عەرەبستاندا دێتە ئەژمار و پتر لە پێنج ھەزار لەشکریی ئەمریکای تیادا جێگیر کراوە.

«کۆنت مەکێنزی» فەرماندەری «سنتکام» لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە، یارمەتیدانی سەربازییانەی عەرەبستان لە شەڕی یەمەن ھەروا لە گرینگترین ئەوبەرایەتییەکانی واشێنگتۆنە.