ناڕەزامەندیی ئۆردۆنییەکان بەرامبەر بە ھاوکاریی نێوان دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i402833-ناڕەزامەندیی_ئۆردۆنییەکان_بەرامبەر_بە_ھاوکاریی_نێوان_دەوڵەتی_ئەم_وڵاتە_لەگەڵ_ڕژێمی_زایونی
واژۆکرانی لێک گەییننامەی ھاوکاریی نێوان ئۆردۆن و ئیمارات و ڕژێمی زایونی لە بواری ئاوو کارەبا، بووەتە ھۆی توڕە بوونی جەماوەری ئۆردۆن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2021 06:41 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندیی ئۆردۆنییەکان بەرامبەر بە ھاوکاریی نێوان دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی

واژۆکرانی لێک گەییننامەی ھاوکاریی نێوان ئۆردۆن و ئیمارات و ڕژێمی زایونی لە بواری ئاوو کارەبا، بووەتە ھۆی توڕە بوونی جەماوەری ئۆردۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، جەماوەری ئۆردۆن ڕۆژی ھەینی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕێککەوتنی تازەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی ناسراو بە ڕێککەوتنی «ئاو بە کارەبا» خۆپیشاندانێک بەڕێوە دەبەن.

بە پێی ئەم لێکگەییننامەیە کە ڕۆژی دووشەممە لە پیشانگای ئێکسپۆی دوبەی ٢٠٢٠ واژۆ کرا، بڕیار وایە ئۆردۆن لە ڕێگای وزەی خۆرەوە ڕژێمی زایونی بە کارەباوە تەیار کات و لە بەرامبەردا ئەم ڕژێمەش ھێندێک ھەنگاو لە بواری شیرین کردنی ئاو بۆ ئۆردۆن ھەڵگرێت کە لە ئێستادا گیرۆدەی ویشکەساڵییە.

ئەم پرۆژەیە بڕیار وایە بە سەرمایەنانەوەی ئیمارات و ھاوکاریی ئەمریکا بچێتە واری جێبەجێ کردنەوە. واژۆ کرانی ئەم لێکگەییننامەیە لەگەڵ کاردانەوەو دژایەتیی ئۆردۆنییەکاندا بەرەوڕوو بووەتەوە.