شەهیدبوونی ١١ کەس لە ئاکامی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر "ئەلجەوف"ی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447776-شەهیدبوونی_١١_کەس_لە_ئاکامی_پەلاماری_ئاسمانیی_عەرەبستان_بۆسەر_ئەلجەوف_ی_یەمەن
سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند، پتر لە بیست کەسی مەدەنی لەئاکامی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر پارێزگای "ئەلجەوف"ی یەمەن شەهید و بریندار بوون. سوپای یەمەنیش خوازیاری چۆڵکرانی خێرای فڕۆکەخانەی عەدەن بوو.
(last modified 2026-10-28T14:12:35+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2026 17:40 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی ١١ کەس لە ئاکامی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند، پتر لە بیست کەسی مەدەنی لەئاکامی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر پارێزگای "ئەلجەوف"ی یەمەن شەهید و بریندار بوون. سوپای یەمەنیش خوازیاری چۆڵکرانی خێرای فڕۆکەخانەی عەدەن بوو.

 

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە میدیاییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە بە چەند هێرشێکی ئاسمانی بازاڕی شاری ئەلحەزم لە پارێزگای ئەلجەوف کردووەتە ئامانج و هەروەها بەنزینخانەیەکیشیان بۆردومان کرد.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، ئه م پەلامارانه شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیه ک هاوڵاتی لێکه وته وه ، له نێویاندا ئه و که سانه ی که بۆ بازاڕکردن له بازاڕه که ئاماده بوون.

لە هەواڵێکی دیکەدا کەناڵی ئەلمەسیرە ژمارەی شەهیدانی ئەو هێرشانە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکەی بە ١١ کەس ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد کە ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون. به پێی ئه م ڕاپۆرته ، ئه مه ئامارێکی بەرایی و ناکۆتاییه و له نێو برینداره کاندا ژن و منداڵ هه یه . لە هەمان کاتدا پێکدادانەکانی نێوان هێزە چەکدارەکانی یەمەن و هێزەکانی سەر بە سعوودیە لە یەمەن لەسەر چەند میحوەرێک بە تایبەت لە میحوەرەکەی تەعز هەروا بەردەوامە.

سەرتیپ یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنێش لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی یەمەن داوا دەکا لە گشت ئەو کەسانەی لە فڕۆکەخانەی عەدەن ئامادەبوون، دەستبەجێ فڕۆکەخانەکە چۆڵ بکەن، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی بوونی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی سەر بە دوژمنی سعودیە، کە چەکی هەڵگرتووە بۆ کوشتنی گەلی یەمەن.

لەهەمانکاتدا ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حکومەتی یەمەن لە پەیامێکدا لەسەر ئێکس نوسیویەتی: سعودیە بەمشێوەیە: بیروباوەڕ و پیرۆزییەکان و پرسە بنەڕەتییەکانی ئیمانداران دەهێنێتە ئاراوە و دروشمی بەرگریکردن لە ئیسلام دەڵێتەوە، بەڵام کاتێک کاتی ڕێککەوتنێک هات، هەموو ئەو دروشمانە وون دەبن و نامێنن و نەوت و بەرژەوەندییە ئەمنییەکان دەخرێنەپێش هەر بابەتێکی دیکەوە. محەممەد ئەلفەرەح ئەندامی مەکتەبی سیاسی حکومەتی یەمەن لە پەیامێکدا لەسۆشیال میدیا نووسیویەتی: کاتێک سعودیە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ دەکات، ئایا پرسی "مەجوس"، "ڕەوافز" و "سەحابە" لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەدا دەبن؟ یان ئەوەی کە دانوستانەکان تەنیا بە دەستەبەریی هێرش نەکردنی ئێران بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی سەعودیا بەرتەسک دەبێتەوە بێتوو شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا هەڵگیرسێتەوە؟