پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆ سەر پێتەختی یەمەن
سەرچاوە میدیاییەکان باسی تەقینەوە لە شاری سەنعای پێتەختی یەمەن دەکەن .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ئەمڕۆ یەکشەممە سێ جار ناوچەی نەھدینیان بۆردومانکرد .
ھاوکات ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ناوچەی بەنی مەتەر ھەڵکەوتوو لە پارێزگەی سەعدەیان بە خەستی بۆردومانکرد .
سەرچاوە میدیاییەکان رایانگەیاند بە دوای پەلامارە بەرفراوانەکانی فڕۆکە جەنیگەکانی سعودی بۆسەر سەنعای پێتەختی یەمەن ، تەقینەوە لەم شارە روویداوە .
رۆژی دوشەممەی حەوتەی رابردوو چەندین شوێنی ئیمارات کەوتنە بەر پەلاماری بە خۆفڕ و موشەک .
ئەم پەلامارانە دوای وشداریە پەیتاپەیتاکانی سەنعا بە ئەبووزەبی لە بارەی دەسوەردان لە کاروباری نێوخۆی یەمەن و ھەوڵدان بۆ کێشەنانەوە لەم وڵاتە ئەنجام بوو .
لە کاردانەوە بە ھەڵمەتی تەمێکارانەی یەمەن ، ھاوپەیمانیی سعودی - ئیماراتی ، پەلاماری سەر شارەکانی سەعدە و سەنعایان زیاد کرد بە جۆرێک کە لە بۆردومانی بەندیخانەی سەعدە ، تا ئەمڕۆ 82 کەس کوژراون و 266 کەسی دیکەش بریندار بوون .