نەجیب میقاتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان راسپێردرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i409081-نەجیب_میقاتی_بۆ_پێکهێنانی_کابینەی_نوێی_لوبنان_راسپێردرا
 سەرچاوەیەکی لوبنانی هەڵبژاردنی نەجیب میقاتی وەک راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2022 02:43 Asia/Tehran
  • نەجیب میقاتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان راسپێردرا

 سەرچاوەیەکی لوبنانی هەڵبژاردنی نەجیب میقاتی وەک راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت راگەیاند.

 

نەجیب میقاتی کەسایەتییەکی سیاسی ناسراوی لوبنانە و سێ دەورە وەک سەرۆک وەزیرانی لوبنان کاری کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلمەیادین، سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاندووە کە نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی لوبنان ڕاسپێردراوە.

سەرچاوەکانی لوبنان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە لە کۆی ١٢٨ ئەندامی پەرلەمانی لوبنان ٥٤ ئەندام رێککەوتوون لەسەر دەستنیشانکردنی نەجیب میقاتی وەک سەرۆکوەزیرانی لوبنان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

 میشل عەون سەرۆکی لوبنانیش فەرمانێکی دەرکرد و بە فەرمیی میقاتی راسپارد کابینەی نوێ پێکبهێنێت.