کاردانەوەی لوبنان بەرامبەر بە هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i415340-کاردانەوەی_لوبنان_بەرامبەر_بە_هێرشی_ئاسمانیی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_دیمەشق
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشقی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2023 19:35 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی لوبنان بەرامبەر بە هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشقی شەرمەزار کرد.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی ئیسرائیل سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە لە دیوی جۆلانی داگیرکراوی سووریاوە هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی باشووری ئەم وڵاتەو و سنووری ئاسمانیی سوریایان بەزاند.

هاوکات لەگەڵ ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سەکۆیەکی ڕادار لە باکووری پارێزگای «ئەلسویدە»، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە باشووری دیمەشقیش کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کەس شەھید و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلنەشرە، وەزارەتی دەرەوەی لوبنان ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا، هێرشی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سووریا و خەڵکی ئەم وڵاتەی کە تا ئێستاش لەگەڵ دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەدا دەستەوئێخەن، ئیدانە کرد.

لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی دەرەوەی لوبنان بە ئاماژە بە هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و پێشێلکردنی سەروەریی سوریا ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی سادەترین یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.