پەلاماری خۆڕاگریی لوبنان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی
خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان چەندین بنکەی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیی دایە بەر پەلامار.
خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە درێژەی پەلامارەکانی دژ بە هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە، دەستی دایە پەلاماردانی چەندین ناوەندی سەربازی لەوان بنکەی "برکە ڕیشا" و هەرەها تەقەی کرد لە مۆڵگەی سەربازانی ئەم ڕژێمە لە ناوچەی "حانیتا" و زەبری قورسی لێدان.
بە هۆی پەلامارەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان بۆ سەر بنکەی ئیسراییلی "جل العلام" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو زەبرێکی قورس لە داگیرکەرانی زایۆنی کەوت.
ژێدەرێکی زایۆنی رایگەیاند؛ بە هۆی پەلامارەکانی حیزبوڵڵای لوبنانەوە بۆ سەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لەوان "کریا شمۆنا" ئاژیری مەترسیی لەم شارۆچکەیە و چەن شارۆچکەی زایۆنی نشینی دیکە زرینگایەوە و سوپای ئەم ڕژێمە داوای لە دانیشتوانی ئەم ناوچانە کرد خێرا خۆیان بگەیەننە حەشارگەکان.