مەسەلەی فەلەستین مەسەلەی شەرەفە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i424516-مەسەلەی_فەلەستین_مەسەلەی_شەرەفە
میری قەتەر وتی: ئێمە لایەنگری ئاشتین، بەڵام هێڵی سوورێکش هەیە کە کەس نابێ بیبەزێنێ و ئەویش کوشتن و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2024 11:30 Asia/Tehran

میری قەتەر وتی: ئێمە لایەنگری ئاشتین، بەڵام هێڵی سوورێکش هەیە کە کەس نابێ بیبەزێنێ و ئەویش کوشتن و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکانە.

میری قەتەر پێی داگرت: فەلەستین مەسەلەی سەرەکی و مەسەلەی شەرەفە و کوشتن و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ئەو هێڵە سوورەیە کە نابێ ببەزێندرێ.

شێخ تەمیم بن حەمد ئالی سانی وتی: مەسەلەی فەلەستین مەسەلەیەکی ڕوون و ئاشکرایە و هیچ باسوخواسێک هەڵناگرێ. مەسەلەی فەلەستین مەسەلەی شەرەف و هەڵوێست نواندنە و ئەوەی کە مرۆڤ دەبێ پشتیوانی لە مەزڵووم بکات.

ناوبراو وتیشی: ئێمە لایەنگری ئاشتین و هەوڵ بۆ دامەزراندنی ئاشتی دەدەین، بەڵام هێڵی سوورێکیش هەیە کە کەس نابێ بیبەزێنێ، ئەو هێڵە سوورەیش کوشتن و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکانە کە بە هیچ لەونێ قەبووڵ ناکرێ.