شوبات 06, 2024 11:00 Asia/Tehran

نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پێی داگرت؛ رژیمی زایۆنیستی لە بارودۆخێکدایە کە ناتوانێ شەرت و مەرج بۆ خۆڕاگریی دابنێت.

"حەسەن فەزلوڵڵا" ئەندامی فراکسیۆنی"وەفاداری بە خۆڕاگری" لە پەرلەمانی لوبنان وتی: رۆژێک دێ کە لوبنانییەکان تێدەگەن کە خۆڕاگریی لەو شەڕەدا چی کردو ئەو وڵاتەی خستە چ پێگەو شوێنێک.

ئەو نوێنەرەی پەرلەمانی لوبنان لەبارەی شەهیدبوونی خەباتکارانی حیزبوڵڵا لە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی، پێی داگرت: ئەو خوێنە ڕژاوانە، بوونەهۆی ئەوەی دوژمن نەتوانێ لوبنان بخاتەژێر پێ.

فەزلوڵڵا وتیشی: ئەوە، خۆراگرییە کە لە لوبنان و غەززە، شەرت و مەرج دیاری دەکاو دوژمن لەدۆخێکدا نیە کە شەرت دانێ.

هەڵمەتەکانی حیزبوڵڵا بەدژ زایۆنییەکان، ڕێک ڕۆژێک پاش دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا و هاوکات لەگەڵ دەسدرێژکاارییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، دەسپێبوو.

سەرپەیڤ