شوبات 20, 2024 11:00 Asia/Tehran

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵا بە ئاماژە بوەی کە داگیرکەران لە شەڕی غەززەدا شوناسی دڕندانەی خۆیانیان بۆ هەموان دەرخست، پێی داگرت: زایۆنییەکان هیچیان دەست نەکەوت،

"هاشم سەفیەدین" سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵا بە ئاماژە بەوەی کە داگیرکەران شووناسی دڕندانەی خۆیانیان لە شەڕی غەززە بۆ هەموان ئاشکرا کرد، پێی داگرت: زایۆنییەکان هیچیان دەست نەکەوت  و نەوەی نوێی فەلەستین خاوەنی ویست و ورەیەکی بەرزتر و بەهێزترن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن و فەلەستین بە دەستی هەر ئەم نەوەیە ئازاد دەبێ.

ئەم کاربەدەستە باڵایەی حیزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە پرۆسەی بەرەنگاربوونەەی دوژمنی زایۆنی لە بەرە جۆراوجۆرەکاندا و لەو ڕووداوانەی کە لە غەززەدا دەیانبینین، وتی: ئەو کەسانەی کە ڕووداوەکانی غەززە کاریگەرییان تێدا ناکات، دڕندەن و ڕەحم و بەزەیی لە دڵیاندا نییە. یەکێک لە گرینگترین دەسکەوتەکانی ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات ئەوەیە کە ئازادیخوازانی ناوچە پاش بینینی ئەو ژینۆساید و کۆمەڵکوژییەی زایۆنییەکان بۆیان دەرکەوت بەرامبەر بە دەستەیەکی دڕندە (پێکهاتوو لە ڕژێمی داگیرکەر و پشتیوانەکانی) ڕاوەستان کە گەلێک دوورن لە مرۆڤ و مرۆڤایەتی.

سید هاشم صفی‌الدین وتیشی: لە قۆناخی تازەدا، نەوەیەکی بەهێزتر و ئازاتر دێتە مەیدانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن لە غەززە و ئەوە هەمان نەوەیە کە پاش بینینی ئەو جەنایەتانەی دوژمن، فەلەستین ڕزگار دەکات. 

سەرپەیڤ