حیزبوڵڵای لوبنان: خۆڕاگری پەرەی داوە بە لێهاتویەکانی خۆی
محمد ڕەعدی بەرپرسی فڕاکسیۆنی پارلمانی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پارلمانی لوبنان وتی: دوژمن لەڕێگەی شەڕی لەنێوبردنی غەزەوە دوو ئامانجی ئازادکردنی گیراوەکانی و لەنێوبردنی خۆڕاگری و حەماسی هێنایە بەرباس، بەڵام خۆڕاگری غەزەو هاوپشتیمان لە شەڕەگەی لوبنان دوژمنی لەلایەنی ستراتیژیکەوە تووشی شکست کرد.
محمد ڕەعد" دوێنی پێداگری کرد کە خۆڕاگری پەرەی داوە بە لێهاتویەکانی خۆی و ئامانجەکانی خۆی دیاری کردووە کە دیارە ئامانج هەمان سەرکەوتنە کە بە تەمای خودا وەدی دێ.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوان باسی چارەسەر دەکەن بەڵام ئێمە لە نێوەرۆکی ئەو دوژمنەدا ئەوە بەدی ناکەین کە بەنیازی چارەسەر بێ. دوژمن هەر تەنیا ئەوەی لەدەست دێ بێتوو لەگەڵ ئاغا ئەمریکیەکانی جیاوازی بیرو ڕای هەبێ ناکۆکیەکە بۆ ماوەیەکی کەمەو دواجار هەر لە بەرژەوەندی دوژمن دایە.
ڕەعد وتی بەڵام ئێمە نابێ ڕازی بین بەو جۆڕە ڕۆڵ و یاریانەی کە لێرەو لەوێ بەدی دەکرێن یەکیەتی جەماوەری کۆمەڵگەکەمان و تێگەیشتنمان لە مەترسی ئەو ئامانجانەی کە دوژمنەکەمان پێوشوێنی دەگرێ سەقامگیرترمان دەکا.