حوزه‌یران 01, 2024 09:27 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی حزبۆڵڵای لوبنان پاشنێوەڕووی دوێنێ هەینی لەوتاردانێکدا لە ڕێ وڕەەسمی ڕێزنانی شێخ عەلی کورانی توێژەر، لێکوڵەرونووسەروخەباتکاری لوبنانی وبەڕێوەبەری ناوەندی " توێژینەوەکانی موعەجەمی فقهی" ئاماژەی دایە بەرپرسایەتی گەورەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پیش پیگرتنی دوژمنی زایۆنی ولاینگری وپشتیوانی کردن لە فەلەستین

سکرتێری گشتی حزبۆڵڵای لوبنان  لە فەلەستین وتی: نتانیاهۆدرێژە ئەدات بە سەرشێتی وبەرەکوژی خۆی لە بەرامبەر بێ دەنگەی کۆمەڵگەی جیهانی .سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا بە هێنانەئارای ئەم پرسیارە کە ئایا ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، پیشگیری کردن وڕاگرتنی  ئیسرائیل وپشتیوانی وداکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین نیە ، وتی:بۆ یەکەم جار هەست دەکەین کە بەرەی خۆڕاگری بە چالاکی خوێندکارانی ئەمریکایی وڕٶژئاوایی بە هەڵوێست گرتنی شەرافەتمەندانەی ئەخلاقی لەدژی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە هەتا ئەم ڕادە پەرەی سەندووە.  وتیشی: ئیسرائیل لەم ماوەیەدا هیچ دەستکەوتێکی لە غەززەدا نەبووە ، بائەوەی کە زۆرکەسی شەهید کردووە وزۆرێک لە ناوچەکانی بۆمباران کردووە. سکرتێری گشتیی حزبۆڵلای لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە تێکەڵچوون لەغەززە بەستراوەتەوەبە ئابڕو ڕایگەیاند: شکستی ئیسرائیل ئاکام وئەنجامی زۆری لە بوارەجۆربەجۆرەکان لە ناوچە دادەبێت.سەیید حەسەن نەسرۆڵلا هەروەهاوتی: نتانیاهۆ، وەزیری شەڕ وسەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لەڕۆژەکانی ئەم دواییە چوون بۆ باکووری سەرزەویە داگیرکراوەکان هەتا بە شارۆچکە نشینەکان بڵین کە هێزەکانی خۆڕاگریان چەن کیلومێتر دوورخستووەتەوە بەڵآم هێزەکانی خۆڕاگری بە کاردانەوە نیشان دانی خێرا ڕایانگەیاند کە هێشتا لە سنوورەکان دا ئامادەن وهەن .  سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵا وێڕای ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی وهاوخەمی لەگەڵ نەتەوە وسوپای یەمەن دوابەدوای دەسدرێژکاری ئەمریکا وبەریتانیا بۆسەرئەم وڵاتە ودوعای خێر بۆ شەهیدانی ئەم جەنایەتە وتی: سەیید عەبدولمەلێک حوسی پیداگری کردووە کە دەسدرێژکاری ئەمریکا وبەریتانیا لە هەرئاستێکدا، هیچکات بۆپشتیوانی یەمەن لە ،گەل وخۆڕاگری فەلەستین وغەززەکارتێکەری نابێت.  ناوبراو لەپێوەندی لەگەڵ بەرەی لوبنانیش وتی کە بەرەی لوبنان بەهێزە ودوژمنی ئیسرائیلی خستووەتە ژێر گوشار. سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند : لەڕەوتی ئۆپراسیۆنی ڕامیا لەدژی دوژمنی زایۆنی ئەگەر خەباتکارانی ئێمە٤ ئیرادەیان کردبادەهاتنە ناو ئەم پێگەیە وئەمە پەیامێکی ڕوون وئاشكرایە بۆ سەرۆکانی داگیرکەر.ناوبراوبەئاماژەدان بەمەکە ئەمریکا بە حزبۆڵڵا ولوبنان پیشنیاری داوە کەدەس لە شەڕلەگەڵ ئیسرائیل وپشتیوانی وداکۆکی لە فەلەستین هەڵگرێت هەتا کێشەی کارەبا ووزەیان چارەسەر بکەین ، ئەمریکا ی بە هۆکاری سەرەکی کێشەی کارەباو وزەلەلوبنان زانی ووتی: ئەوان " ئەمریکیەکان" پێشگیری دەکەن لەهاوردەکردنی گاز لە میسروئێران ووڵاتانی تربۆ لوبنان . سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵالەبەشێکی تر لە قسەکانی دا وتی: بواروبەستێنی کۆمەڵایەتی خۆڕاگری هەروا ئامادە، پشوودرێژ، ڕاست بێژ وبەبەرەکەتی ئاگاهی وفەرهەنگ وئیمان وئیخلاس ئەو سەرکەوتنە ساڵی ٢٠٠٠ ڕووی دا وئەمرۆکەیش لە بەرەی باشووری لوبنان ئەم پشتیوانیە بە هێزە وتواناوە لەئارادایە. لەلوبنان بڕێک قسەی هەڵێت وپەڵیت دەکەن وبانگەشە دەکەن کە نەتەوەی لوبنان لەگەڵ شەڕی ئێستاکە لەدژی دوژمنی زایۆنی ڕازی نین بەڵام ئەم بانگەشەیە دروست نیە. من بەم بانگەشەکارانە دەبێژم ئەگەر ئێوە ڕاست دەبێژن کەوایە ئەم شەهیدانەی حزبۆڵلا، بزوتنەوەی ئەمەل، حزبی قەومی" ئەتنی" کۆمەڵی ئیسلامی وبنەماڵەکانیان نیشانەی چیە؟ئایا هەموو ئەم شەهیدانە وبواروبەستێنی کۆمەڵایەتی خۆڕاگری ، بەشێک لە نەتەوەی لوبنان نین؟ هەمووقەوم وئەتن وچین وتوێژە کانی نەتەوەی لوبنان لە بەرەی باشوورپشتیوانی غەززەن وداکۆکیان لیی دەکەن .  

 

 

سەرپەیڤ