ئیسراییل سێ تاوانی جەنگی ئەنجامداوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431329-ئیسراییل_سێ_تاوانی_جەنگی_ئەنجامداوە
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید "ئیبراهیم عەقیل" ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی بەنیازی کوشتنی پێنج هەزار کەس بووە لە تاوانی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، بەڵام نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکەی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2024 08:36 Asia/Tehran

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید "ئیبراهیم عەقیل" ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی بەنیازی کوشتنی پێنج هەزار کەس بووە لە تاوانی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، بەڵام نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکەی.

شێخ نەعیم قاسم ئاماژەی بەوەشکرد: "ئیسراییل" سێ تاوانی جەنگی ئازاربەخشی ئەنجامداوە. ئەم تاوانانە بەرزترین ئاستی دڕندەیی نیشان دا کە پێشتر نەمانبینیوە. "ئیسراییل" بەنیازی کوشتنی پێنج هەزار کەس بوو لە تاوانی تەقاندنەوەی پەیجەرەکاندا، بەڵام شکستی هێنا.

ناوبراو جەختیشی کرد: "شەوی ڕابردوو، هەڵمەتێکی سەرەتاییمان ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا سێ شەپۆلی مووشەک گەیشتنە ناوچەی حەیفا و ئامانجە سەربازییەکانیان تێکشکاند". ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو دەستپێک بوو. چاوتان لەسەر مەیدان بێت.

جێگری سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان ڕاشیگەیاند: ئێمە لەناویان دەبەین و لەو شوێنەی چاوەڕێی دەکەن و لەو شوێنەی چاوەڕێی ناکەن شەڕیان لەگەڵ دەکەین.