پەرەی پەلامارەکانی حیزبوڵڵا بۆسەر خاکی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431434-پەرەی_پەلامارەکانی_حیزبوڵڵا_بۆسەر_خاکی_داگیرکراو
حیزبوڵڵای لوبنان لەدوای پەلامارە دڕندانەکەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر دەڤەری زاحیەی بەیروت ٦٥ ڕاکێتی به ره و شارۆچکە باکوریەکانی فەلەستینی داگیرکراو هاویشت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2024 04:16 Asia/Tehran
  • پەرەی پەلامارەکانی حیزبوڵڵا بۆسەر خاکی داگیرکراو

حیزبوڵڵای لوبنان لەدوای پەلامارە دڕندانەکەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر دەڤەری زاحیەی بەیروت ٦٥ ڕاکێتی به ره و شارۆچکە باکوریەکانی فەلەستینی داگیرکراو هاویشت.

بەپێی ڕاپۆرتی تایمزی عیبری حیزبوڵڵای لوبنان بە مەودایەکی کورت لەدوای کاتژومێر دەی شەوی ڕابردوو و لەدوای پەلامارەکانی ئەو ڕژیمە بۆسەر زاحیە لانیکەم ٣٠ مووشهکی هاویشتە دەڤەری سەفدو لەهەمانکات دا کاربەدەستانی زایۆنیست ڕایانگەیاندوە کە کە لانیکەم دوو ڕاکێت لەشوێنی مەبەست دراون و زیانێکی زۆریان لێکەوتۆتەوە.

ڤیدیۆو وێنە بڵاوکراوەکانی نێو کەوشهنی سۆشیال میدیا هەوڵی ئاگرکوژێنەوەکان بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگر بەدیار دەخەن و لەدرێژەدا خۆڕاگری لوبنان ڕاشیگەیاندوە کە شارۆچکە داگیرکراوەکانی کریات شمونەی بە ژومارەیەکی زۆر موشەکی فەلەق کوتاون.