ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە پەلاماردانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431472-ڕژێمی_زایۆنی_بەردەوامە_لە_پەلاماردانی_باشوور_و_ڕۆژهەڵاتی_لوبنان
پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان هەر بەردەوامە.
(last modified 2026-04-24T09:03:53+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2024 17:17 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە پەلاماردانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان

پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان هەر بەردەوامە.

دوو شارۆچکەی بەلات و شەقرا وەبەر پەلاماری درۆنی ئیسراییل کەوتن. بۆردومان کرانی ناوەندێکی فریاکەوتن لە باشووری لوبنانیش چوار شەهیدی لێکەوتەوە. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەندین جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنانیان تا نزیکی سنوورەکانی سوریا بۆردومان کرد. لە پەلاماری ئاسمانیی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی "زەبوود" لە ناوچەی بوقاعی باکوور لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان ١٧ ئەندامی بنەماڵەیەک شەهید بوون. ڕژێمی داگیرکەر هەروەها دەستی دایە بۆردومان کردنی شارۆچکەکانی عیتا الشعب، باریش، المجادل، القاسمیه، کوثریه الرز، سلعا، معروب وعیناثا لە باشووری لوبنان. ژمارێک لە میدیاکان باسی شەهید بوونی یەک کەس و بریندار بوونی دو کەسی دیکەیان کردووە لەو پەلامارانەیدا کە ڕژێمی زایۆنی کردیە سەر شارۆچکەی "عبا" لە باشووری لوبنان. دوو شارۆچکەی «تمنین» و«النبی شیت» لە ناوچەی بوقاع هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی لوبنایش لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنییەوە بۆدرومان کران. وەزارەتی تەندرووستیی لوبنان ڕایگەیاندووە کە بە هۆی دەسدرێژییەکانی چەن ڕۆژی رابردووی ئیسراییل بۆ سەر لوبنان، تا ئێستا ٧٨٣ شاروومەندی لوبنانی شەهید و دوو هەزار و ٣١٢ کەسیش بریندار بوونە.