هێرشە مووشەکییەکانی حیزبوڵڵا بۆ سەر هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i433225-هێرشە_مووشەکییەکانی_حیزبوڵڵا_بۆ_سەر_هێزەکانی_ڕژێمی_زایۆنی
بزووتنەوەی حیزبوڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێک ڕایگەیاند ؛ شوێنی کۆبوونەوە و کەرەستە جەنگییەکانی هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیی لە باشووری لوبنانی داوەتە بەر هێرشی تۆپخانەیی و مووشەکی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2024 15:48 Asia/Tehran
  • هێرشە مووشەکییەکانی حیزبوڵڵا بۆ سەر هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی

بزووتنەوەی حیزبوڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێک ڕایگەیاند ؛ شوێنی کۆبوونەوە و کەرەستە جەنگییەکانی هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیی لە باشووری لوبنانی داوەتە بەر هێرشی تۆپخانەیی و مووشەکی.

لە بەیاننامەی ژمارە ١ی حیزبوڵای لوبناندا هاتووە؛ لە ئاراستەی داکۆکی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەززە، خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی تانکێکی مێرکاوای ڕژێمی زایۆنییان بە مووشەکی ڕێنوینیکراو پێکاوە ، تانکەکە تیاچووە و سەرنشینەکانیشی کوژراون و یان بریندار بوونە.

لە بەیاننامەکانی ژمارە ٢، ٣ و ٤ی بزووتنەوەی حیزبوڵای لوبناندا هاتووە کە شوێنی کۆبوونەوەی هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنییان لە ڕۆژهەڵاتی شاری خەیام لە باشووری لوبنان سێ جار داوەتە بەر هێرشی مووشەکی.

بە پێی هەواڵی دیکە مووشەکەکانی خۆڕاگری بۆ یەکەم جار ڕۆژهەڵاتی ئەشدوودیان پێکا و حیزبوڵا ڕایگەیاند تانکێکی مێرکاوای زایۆنییەکانی تیابردووە.