سەرۆک کۆماری لوبنان چوو بۆ ڕیاز
سەرۆک کۆماری لوبنان لە یەکەم سەفەری دەرەوەیی خۆی بەیرووتی بەرەو ڕیازی پێتەختی عەرەبستانی سەعودی بەجێ هێشت.
جۆزف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لە سەرووی شاندێک فڕگەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری بەرەو ڕیاز بەجێ هێشت.
یوسف ڕەجی" وەزیری کاروباری دەرەوە ومەهاجیران لوبنان ، عەون لەم گەشتەدا هاوڕییەتی ئەکەن وبڕیارە " فوری کەبارە" باڵوێزی لوبنان لە ڕیازیش پەیوەست بێت بەم شاندە.
ئەمەیەکەمین گەشتی دەرەوەیی عەونە دوای هەڵبژاردنی ناوبردو وەکوو سەرۆک کۆماری لوبنان لە نزیک دوومانگ لەمەوپیش/. پیشتر میدیاکانی لوبنان ڕاپۆرتیان دابوو کە محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ عەون لەناوبراو بۆ سەفەرکردن بۆ ڕیاز بانگهێشتی کردبوو. عەون دوای هەڵبژاردن وەکوو سەرۆک کۆماری لوبنان وتبووی کە عەرەبستان یەکەمین شوێنی گەشتە دەرەوەییەکەی دەبێت هەتا لە گیڕانی دەوری ئەم وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لوبنان وکۆتایی دان بە بۆشایی سەرۆک کۆمارەتی دوای دوو ساڵ، ڕێزبگرێت.