بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی سوریا سەبارەت بە پێکدادانەکان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە
وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی سوریا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە و هێزەکانی هەسەدە لە دەڤەری ڕەقە، کوژرانی دوو سەربازی سوپای سوریای ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند: لە هێرشی هەسەدە یۆ سەر هێزەکانی حکومەتی کاتیی ئەو وڵاتە لە ناوچەی مەعدان لە دەڤەری شاری ڕەقە لە (باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا)، دوو کەس کوژران. لە بەیاننامەیدا هاتووە: هەسەدە دوابەدوای پێکدادانی قورس و هێرشی قورس بە چەکی جۆراوجۆر لە ناوچەی "مەعدان" لە دەڤەری ڕەققە، ده ستی گرت بەسەر چەند شوینیکدا . هێزەکانمان وەڵامی تەقەی قورسیان دایەوە و هێرشیان کردە سەریان کە بە هۆیەوە توانیان بنکە لەدەستچووەکان بگرنەوە. سەرچاوەکانی هەواڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادانێکی قورسیان لە نێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقە ڕاگەیاند و وتیان ئەم پێکدادانانە لەسەر میحوەری گوندی "غانم ئەعلا" توندتر بووە .