هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر پاپۆڕی ئەمریکایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i437667-هێرشی_مووشەکیی_یەمەن_بۆ_سەر_پاپۆڕی_ئەمریکایی
هێزە چەکدارەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک پاپۆڕی ئەمریکایی لە باکووری دەریای سوور و لەگەڵیان تێکهەڵچوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 06, 2025 13:20 Asia/Tehran
  • هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر پاپۆڕی ئەمریکایی

هێزە چەکدارەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک پاپۆڕی ئەمریکایی لە باکووری دەریای سوور و لەگەڵیان تێکهەڵچوون.

یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە شەڕ و پێکدادان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە و لە ڕێگای ژمارێک مووشەکی کرووز و بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە؛ ناوبراو وتیشی: هێزی دەریایی یەمەن بە مووشەکێکی بالیستک کەشتییەکی دابینکەری لۆجستیکی تایبەت بە پاپۆڕی هەری ترۆمەنی پێکاوە. 

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختیشی کرد کە هەتا ئەو کاتەی کۆتایی نەهێندرێ بە پەلاماردرانی غەززە و گەمارۆی سەر ئەم کەرتە هەڵنەگیردرێ، هەڵمەتەکانی ئێمەیش کۆتایی نایەت.