حزبی دێموکراتی زایۆنیست: ڕژێمی ئیسرائیل لە شکست دانی حەماس ناتەوان وناکارامەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438169-حزبی_دێموکراتی_زایۆنیست_ڕژێمی_ئیسرائیل_لە_شکست_دانی_حەماس_ناتەوان_وناکارامەیە
یائیر گولان ، سەرۆکی حزبی دێموکراتی ڕژێمی زایۆنی لە وتووێژێک لەگەڵ ڕادیۆی ئیف ئیم ١٠٣ لەبارەی بەردەوامکرانی شەڕ لە غەززە ،وێڕای لێکدانەوەی ناکارامەیی وناتەوانی ئیسرائیل لە شکست دانی حەماس، خوازیاری جیدی ڕاگیرانی شەڕ، وەلانرانی بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە وهەڵبژاردنە بەر وەختەکان لە فەلەستینی داگیرکراو بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2025 12:50 Asia/Tehran
  • حزبی دێموکراتی زایۆنیست: ڕژێمی ئیسرائیل لە شکست دانی حەماس ناتەوان وناکارامەیە

یائیر گولان ، سەرۆکی حزبی دێموکراتی ڕژێمی زایۆنی لە وتووێژێک لەگەڵ ڕادیۆی ئیف ئیم ١٠٣ لەبارەی بەردەوامکرانی شەڕ لە غەززە ،وێڕای لێکدانەوەی ناکارامەیی وناتەوانی ئیسرائیل لە شکست دانی حەماس، خوازیاری جیدی ڕاگیرانی شەڕ، وەلانرانی بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە وهەڵبژاردنە بەر وەختەکان لە فەلەستینی داگیرکراو بوو.

بە پیی ڕاپۆرتی ڕادیۆ ئیف ئیم ١٠٣ سەربە ڕۆژنامەی زایۆنیستی مەعاریو ، یائیر گولان، لەم وتووێژەدا دەستی دایە لێکدانەوەی دۆخی وتووێژەکانی ئاگربڕ، شەڕلەغەززە ،بەرگریکاری ڕونن بار، سەرۆکی دەزگەی ئاسایشتی ناوخۆیی ،شاباک ، وسیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە/.

بەپیی ئەم ڕاپۆرتە ، سەرۆکی حزبی دێموکرات ونەیاری کابینەی نتانیاهۆ ، لە بارەی پیشنیاری حەماس بۆ ڕێککەوتن لە وتووێژەکان کە داگری ئازادی گیراوان، وچوونە دەری سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە وکۆتایی دان بەشەڕدەبێت وتی؛ من پێموایە ڕژێمی ئیسرائیل دەبێ ئەوە قەبوڵ بکات وهەرچی خێراتر هەموو گیراوان ئازاد بکات. گولان وتی: ئازادکردنی گیراوان یەکێ لە گرینگترین بەرژەوەندیەکانی نیشتمانی ، مرۆڤی ، زایۆنیستی وئیسرائیلیلە ودەبێ هەرچی خێراتر ئەنجام بێت.