هەڵوێستی پتەوی نەبی بێڕی لە حاند چەکی حیزبوڵڵا چەک کارتی سەرکەوتنی ئێمەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438296-هەڵوێستی_پتەوی_نەبی_بێڕی_لە_حاند_چەکی_حیزبوڵڵا_چەک_کارتی_سەرکەوتنی_ئێمەیە
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: چەکی بەرخۆدان کارتی سەرکەوتنی ئێمەیە، هەرگیز ئەم کارتە لەسەر مێزی دانوستان دانانین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2025 16:25 Asia/Tehran
  • هەڵوێستی پتەوی نەبی بێڕی لە حاند چەکی حیزبوڵڵا چەک  کارتی سەرکەوتنی ئێمەیە

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: چەکی بەرخۆدان کارتی سەرکەوتنی ئێمەیە، هەرگیز ئەم کارتە لەسەر مێزی دانوستان دانانین .

نەبی بێری، ڕایگەیاند، پێشوازی لە پێشنیارەکەی جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان دەکەم بۆ قسەکردن لەگەڵ  حیزبوڵڵا ، بەڵام گرنگە گوشار بخرێتە سەر دوژمنی زایۆنی بۆ جێبەجێکردنییان بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست. سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان جەختی کرد: زایۆنیستەکان هیچ کام لە بەڵێنەکانی خۆیان لە ڕێککەوتننامەی ئاگربەستدا جێبەجێ نەکردووە، بۆیە هەرگیز نابێ هەموو کارتی سەرکەوتنمان ڕادەستی بکەین و لەسەر مێز  دابنین. ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەوەی ئاگربەست لە باشووری لوبنان ڕاگەیەندراوە، حیزبوڵڵا  تەنانەت یەک تەقەیشی  نەکردووە، بەڵام ڕژێمی  زایونی  پابەند نەبووە بە هیچ کام لەو کارانەی کە بڕیار بوو بیکات.