هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439094-هێرشی_مووشەکیی_یەمەن_بۆ_سەر_فڕۆکەخانەی_بن_گۆریۆن
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند کە بە مووشەکی بالستیک هێرشێکی سەرکەوتوانەیان کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 25, 2025 09:40 Asia/Tehran
  • هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند کە بە مووشەکی بالستیک هێرشێکی سەرکەوتوانەیان کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن.

یەحیا سەریع لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆتە هۆی هەڵاتنی بە ملوێنان زایۆنی بەروە پەناگەکان و وەستانی چالاکییەکانی فڕۆکەخانی بن گۆریۆنیش. گەشتی فڕۆکە بەرەو فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن ئێستایش هەر قەدەغەیە و زۆربەی کۆمپانیاکانی گەشتی ئاسمانی لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێبەندی ئەم یاسایە بوونە و ئەوەش کاریگەریی بەرچاوی داناوەتە سەر چالاکییەکانی ئەم فڕگەیە. یەحیا سەریع وتیشی: کوشت و کوشتاری ڕۆژانە لە غەززە دەبێتە هۆی ئەوەی کە یەمەنییەکان بازنەی چالاکییەکانیان بڵاوتر بکەنەوە و تا ڕاگیردرانی پەلامارەکان و هەڵگیرانی گەمارۆ لەسەر کەرتی غەززە بەردەوام بن لە هێرشەکانیان بۆ سەر زایۆنییەکان.