بزووتنەوەی ئەمەل: پاوانخوازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە هەموو وڵاتانی عەرەبیدا پەرەی سەندووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i441571-بزووتنەوەی_ئەمەل_پاوانخوازییەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_هەموو_وڵاتانی_عەرەبیدا_پەرەی_سەندووە
نوێنەری بزووتنەوەی ئەمەل لە پەرلەمانی لوبنان، بە ئاماژەدان بەوەی کە بەرخۆدان تاجی هەموو لوبنانییەکانە و بە هێزمەندییەوە بەرگری لە وڵاتەکەی دەکات، ڕایگەیاند، هەتا داگیرکاری هەبێت بەرخۆدان بەردەوام دەبێت.
(last modified 2025-09-13T12:05:56+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2025 16:25 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی ئەمەل: پاوانخوازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە هەموو وڵاتانی عەرەبیدا پەرەی سەندووە

نوێنەری بزووتنەوەی ئەمەل لە پەرلەمانی لوبنان، بە ئاماژەدان بەوەی کە بەرخۆدان تاجی هەموو لوبنانییەکانە و بە هێزمەندییەوە بەرگری لە وڵاتەکەی دەکات، ڕایگەیاند، هەتا داگیرکاری هەبێت بەرخۆدان بەردەوام دەبێت.

هانی قوبەیسی، ئەندامی پەرلەمانی لوبنان و ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئەمەل سەبارەت بەڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵات و گوشارەکانی ئەمریکا-ڕۆژئاوا-عەرەب  بۆ داماڵینی چەک لە بەرخۆدان وتی: لەم ڕۆژانەدا کە شایەتی  هەڵمەتی  نوێنەرانی وڵاتانی دەرەوە بۆ سەر  لوبنانین، ئەمە دەرئەنجامی دەسەڵاتی ئێمە و دەرئەنجامی ئیرادە ی ئێمەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زایۆنیستەکان. ئەم نوێنەرەی لوبنان جەختی کرد: دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر دەیسەلمێنێت کە پاوانخوازیەکانی ڕژێمی زایۆنی زیاترە  لە فەلەستین، سوریا و لوبنان  و هەموو وڵاتانی عەرەبی دەگرێتەوە.